Erbil 15°C ھەینی 10 ئایار 11:08

لە گوندەکانی حەفتەغار ھێزە عێراقییەکان ھەشت جوتیاری کوردیان دەستگیرکرد

کوردستان TV
#7 #9
100%

لە گوندەکانی حەفتەغار، عەرەبی ھاوردە چوونه‌ سەر زه‌وی جوتیارانی کورد و بە زۆر زەوییەکانیان داگیرکردووە، له‌لایه‌ن جوتیارانی ناوچه‌كه‌ رێگریان لێكراوه‌، دواتر لەلایەن ھێزە عێراقیەکانەوە ھەشت جوتیاری کورد دەستگیرکراون.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بۆ جارێكی دیكه‌ لە گوندەکانی حەفتەغارى سه‌ر به‌ شارۆچکەی داقوق عەرەبی ھاوردە چوونه‌ سەر زه‌وی جوتیارانی کورد و بە زۆر زەوییەکانیان داگیر کردووە و جوتیارانی کوردیش بۆ بەرگری کردن لە زەوەیەکانیان نەیانھێشتووە داگیرى بکەن، بەڵام لە لایەن ھێزە عێراقیەکانەوە ھەشت جوتیاری کورد دەستگیرکراون و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار براون.
 
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: ئەم ھێرشانەى عەرەبی ھاوردە لە كاتێكدایه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا لێژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکووک کۆبوونەوە و بریاردرا کە ھیچ زەویەک تەعریب نەکرێت و شاڵاوی تەعریب راگیرێت.

شایه‌نی باسه‌ لەدوای خیانه‌تی 16ی ئۆکتۆبەر عەرەبە هاوردەکان له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك به‌ پاڵپشتی هێزه‌ عێراقییه‌كان زەوی جووتیارانی کورد داگیر ده‌كه‌نه‌وه‌، جووتیارانی کوردیش سکاڵایان تۆمارکردووە، به‌ڵام دادگاش هیچ بریارێكی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی كورد نه‌داوه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.