Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 00:47

تەندروستی تورکیا: لە 14ی ئەم مانگەوە دەست بە کوتانی دژی کۆرۆنا دەکەین

کوردستان TV
100%

لە مانگەکانی کانوونی یەکەم و کانوونی دووەم و شوبات په‌نجا ملیۆن ڤاکسینی چینی دەگاتە تورکیا و لایەنی پەیوەندیداری ئەو وڵاتە وەریدەگرێت.

بەپێی پلانەکانی حکومەتی تورکیا چاوەڕێدەکرێ ملیۆنێک لەو ڤاکسینە بە هاووڵاتییان بدرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دیدارەکانی ئەنقەرە - بەرلین بۆ دەستەبەرکردنی بیست و پێنج ملیۆن ڤاکسینی ئەڵمانی بەردەوامن.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند: دەمانەوێت لە کانوونی یەکەمدا دەست بە کوتانی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین، ئەگەر کارەکان بە ئاسایی بڕۆن، رۆژی چوارده‌ی ئەم مانگە لە کارمەندانی تەندروستییەوە دەست بە کوتانی دژە کۆرۆنا دەکەین.

هەفتەیەکە تورکیا دەستی بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی نێوخۆیی کۆرۆنا لەسەر هاووڵاتیانی خۆبەش کردووە.

پزیشک و پسپۆرانی پەیوەندیدار رایانگەیاند: کە ڤاکسینەکە هیچ نیشانەیەکی خراپی لەسەر جەستەی خۆبەخشان جێنەهێشتووە و پسپۆرانی تەندروستیی تورکیا تەمەنی هه‌ژده‌ی تا په‌نجا ساڵیان دیاریکرد بۆ ئەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقی بکەنەوە.

 

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.