Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 04:20

پۆمپیۆ: تورکیا هۆکاری دروستبوونی ئاڵۆزییه‌ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کوردستان TV
#13
100%

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكرده‌وه‌، لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتیی ناتۆدا، دەمەقاڵێ لەنێوان هەریەكە لە پۆمپیۆ و چاوشئۆغلو روویداوە، ئەندامانی ناتۆ پشتگیرییان لە قسەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریكییەكان، لە كۆبوونه‌وه‌ی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتیی ناتۆدا، كە بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفرانس بەڕێوەچووە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، توركیای بە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی و ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتبار كردووە، بەهۆی جموجوڵەكانی بۆ گەڕان بەدوای وزەدا، هەروەها ڕەخنەی ئەوەی لە ئەنقەرە گرتووە، كە بە كڕینی سیستەمی ئێس چوار سه‌دی رووسی، زیانی بە ناتۆ گەیاندووە.

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەش كردووە، ئەندامانی ناتۆ لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانییان لە پۆمپیۆ كردووە و دژ بە توركیا قسەیان كردووە، بەتایبەت ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا.

لە كۆتاییەكانی كۆبوونەوەكەشدا ئەندامانی ناتۆ نوێنەرەكەی توركیایان لە كۆبوونوەكەدا فەرامۆش كردووە و پێشنیازێكی چاوشئۆغڵوشیان بۆ دووبارە دەستێوەردانی ناتۆ لە لیبیا رەتكردووەتەوە و توركیا بە هۆكاری خراپتركردنی دۆخی لیبیا تۆمەتبار ده‌كه‌ن. هەروەها ئەندامانی ناتۆ لەبارەی كێشەكانی یۆنان و توركیاوە، دژ بە ئەنقەرە قسەیان كردووە و بە ئاشكرا بەرگرییان لە وەزیری دەرەوەی یۆنان كردووە.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: كامه‌ران عومه‌ر

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.