Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:14

شاندێکی بازرگانی تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی، شاندێکی بازرگانیی تورکیا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و زنجیرەیەک دیداری بازرگانی ئەنجام بدات.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری راگەیاندن لە لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، ھێرش سادق  راگەیاندووه‌ سبەی شاندێکی بازرگانی کە پێکھاتوون لە کۆنسولخانەی تورکیا لە ھەولێر، دەستەی گومرکی تورکیا و نوێنەری وەزارەتی بازرگانیی تورکیا سەردانی لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئامانجی سەردانەکە توندو تۆڵکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانە، بەتایبەت کە لە ماوەی رابردوودا، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێوشوێنە تەندروستییەکان، كه‌مێك سستی کەوتبووە کەرتی بازرگانی و زۆرترین بازرگانیمان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە، بۆیە سبەی شاندەکە دوایین پێشھاتە بازرگانییەکان تاوتوێ دەکات.

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە لقی ھەولێری یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان  ده‌شڵێت تورکیا ھەندێک ئاسانکاری بۆ بازرگانانی ھەرێمی کوردستان کردووە کە ئێستا بازرگانان دەتوانن بە ناسنامەی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی تورکیا بکەن، لەم سەردانەشدا کۆمەڵێک ئاسانکاری دیکەی ھاوشێوە دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.