سێوه‌

سڵێوه‌ كوڕی خواجه‌ یه‌ڵده‌ سڵێوه‌یه‌
Thumbnail

هونه‌رمه‌ندی مه‌قامبێژ (سێوه‌)، خاوه‌نی ده‌نگێكی به‌سۆز و ئه‌فسوناوییه‌، خاوه‌نی ئه‌م ده‌نگه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌ هونه‌ری مه‌قامی كوردی كردووه‌. سڵێوه‌ كوڕی خواجه‌ یه‌ڵده‌ سڵێوه‌یه‌ و به‌ سێوه‌ ناسراوه‌.

ساڵی 1890 له‌ گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی شاری كۆیه‌ له‌ ئامێزی خێزانێكی مه‌سیحی له‌دایك بووه‌. سێوه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانی گه‌نجییه‌وه‌ خولیای هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات بووه‌ و به‌ شیعره‌كانی حاجی قادری كۆیی و ئه‌خته‌ر و قاسید و دڵدار و سافی هیرانی سه‌رسام بووه‌.  ژیانێكی سه‌خت و ناخۆشی بردۆته‌ سه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وازی له‌ خولیای هونه‌ری نه‌هێناوه‌ و به‌رده‌وام بووه‌ . ساڵی 1952 له‌ڕێی قادر دیلانی هونه‌رمه‌نده‌وه‌ چۆته‌ ڕادیۆی كوردی به‌غدا و له‌وێ پێنج مه‌قامی تۆمار كردووه‌، به‌وه‌ش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ناسراوه‌. خاوه‌نی چه‌ندین مه‌قامی دیكه‌شه‌. له‌دیارترین مه‌قامه‌كانی سێوه‌ ئه‌مانه‌ن: (سه‌حه‌ر، ئایشه‌ گوڵ، گوڵێ، خه‌رامان، به‌هار و كراسی ته‌نگ میره‌م). سێوه‌ كه‌سێكی زیره‌ك و به‌توانا بووه‌ و زمانه‌كانی كوردی‌و سریانی‌و فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی و فارسی زانیوه‌. ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌ له‌رۆژی 9ی كانونی یه‌كه‌می 1963 كۆچی دوایی كرد و له‌ گۆڕستانی هه‌رموته‌ی شاری كۆیه‌ به‌ خاك سپێردرا. به‌ڵام ده‌نگه‌ ڕه‌سه‌ن و ئه‌فسوناوییه‌كه‌ی هه‌ر به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌. دروود بۆ گیانی پاكی.