ئایين

Thumbnail

لە نێو دەوڵەت و ناوچەکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، لانکی شارستانیه‌کان و ئاینه یه‌کانه‌په‌رسته‌کان، کوردستان پێگەیەکی تاك و تایبەتی هەیە، لەبەر فرەیی و لێبورده‌یی ئایینی. شوێن و جوگرافیای کوردستان هەردەم یارمه‌تیده‌ر بووە بۆ شرۆڤه‌کردنی فره‌چه‌شنه‌ی ئاینه‌کانی یارسانی، ئێزدی، زه‌ره‌ده‌شتی، مانی، جوو، گاوری به‌ ناونیشانه‌ جۆراوجۆره‌کانیه‌وه‌، موسڵمانی سوننی و شیعی، سۆفیگه‌ری، هه‌موویان به‌یه‌که‌وه‌ به‌ درێژایی ڕۆژگار له‌ سه‌ر ئه‌م خاکه‌ ژیاون. ئه‌میش هه‌رجار به‌هاوسه‌نگیه‌کی ناسك و به‌روه‌خت که‌ به‌رده‌وام به‌ هۆی کۆمه‌ڵێ ڕووداوی جه‌رگبڕ که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناسکیی له‌ ڕاده‌ربه‌ده‌ری ئه‌م به‌شه‌ی جیهانه‌، له‌ ناو چووه‌.