Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:10

ترامپ: یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا و رووسیا و چین دوژمنانی ئه‌مریکان

یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دات
ترامپ یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا و رووسیا و چین دوژمنانی ئه‌مریكان
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رۆژی رابردوو له‌ سه‌روبه‌ندی دیداره‌ مێژووییه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری رووسیادا كه‌ بڕیاره‌ له‌ هێڵسینكی پایته‌ختی فینله‌ندا به‌ڕێوه‌بچێت وتی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا و رووسیا و چین به‌ هۆكاری جۆراوجۆر دوژمنانی ئه‌مریكان.

رۆژی رابردوو ترامپ له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی بی ئێس " وتی: به‌ڕای من یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا به‌هۆی ئه‌و كردارانه‌ی له‌ بواری بازرگانیدا ئه‌نجامیان ده‌دات دوژمنی ئێمه‌یه‌ و رووسیاش له‌ چه‌ندین لایه‌نه‌وه‌ دوژمنه‌ و حكومه‌تی چینیش له‌لایه‌نی ئابوورییه‌وه‌ دوژمنی ئێمه‌یه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ به‌ مانای خراپ بوونی ئه‌وان نییه‌، به‌ڵكو مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان ركابه‌رمانن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.