بینالی یەڵدرم كرایه‌ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

بینالی یەڵدرم بەسەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا

ئەمڕۆ پێنچشه‌ممه‌ 12/7/2018 بینالی یەڵدرم، سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا بە سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.

تێزانین رۆژی 24/6/2018 هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا پێكه‌وه‌ بەڕێوەچوون، كه‌ تێیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و پارته‌كه‌ى "ئاكه‌په‌" بەشێکی زۆری دەنگەکانیان بەدەستهێناو ئه‌ردۆغان دووباره‌ بە سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرایه‌وه‌و لە به‌روارى 9/7/2018 مەراسیمی سوێند خواردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، كه‌ هەر لەو رۆژەشدا كابینەی نوێی حكومەتی توركیا راگەیندرا.