مۆبایلكی 9 كامیرایی دروست ده‌كرێت

بۆ كاری سینەمایش به‌كاردێت

كۆمپانیای (لایت)ی ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی كامیرا مۆبایلیكی نوێ به‌رهه‌م دێنێت كه‌ 5 تا 9 كامیرا له‌دواوه‌ی مۆبایله‌كه‌ ده‌بێت بۆ وێنه‌گرتن به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌ره‌نج راكێش.

ئه‌و مۆبایله‌ وێنه‌كه‌كان به‌جوانترین شێوه‌ له‌ رووی رووناكی و قوڵی ولایه‌نه‌كان ده‌گرێت .

ئه‌و كۆمپانیاییه‌ نیازی وایه‌ بۆ ساڵی داهاتوو جیاواز له‌ كۆمپانیاكانی تر ده‌یه‌وێت په‌ره‌ به‌ مۆبایلی خۆی بدات له‌ رووی  زیاد كردنی كامیرا به‌ جۆرێك ده‌تواندرێت كامیراكان  بۆ كاری سینمایش به‌كاربێت.

سه‌رچاوه‌/ سۆمه‌ریه‌ نیوز

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی