یاداشته‌كانی " ساراماگۆ " بڵاوده‌كرێته‌وه‌

به‌ تێكه‌ڵكردنی فانتازیا و واقع له‌ كاره‌كانیدا ده‌ناسرێت

له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا به‌ هه‌ردوو زمانی پوتوگالی و ئیسپانی  ، یاداشته‌كانی نووسه‌ری ناوداری پوتوگالی " خۆزیه‌ ساراماگۆ " دوای هه‌شت ساڵ له‌ كۆچی دواییدا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

 هاوسه‌ری ئه‌م نووسه‌ره‌ " بیلار دیل ریو " له‌ رێگه‌ی قسه‌كردنی بۆ رۆژنامه‌ی " گاردیان" ی به‌ریتانی ئاشكرایده‌كات ، كه‌ خۆزیه‌ ساراماگۆ ی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبل ، دوایین بیست ساڵی ته‌مه‌نی له‌ دوورگه‌ی " لانزاروتی "  ئیسپانی به‌سه‌ر بردووه‌ و زیاتر یاداشته‌كانی سه‌باره‌ت به‌م قۆناغه‌ی ژیانییه‌تی .

بیلار وتیشی ، خۆزیه‌ ی هاوسه‌ری وه‌سیه‌تی كردووه‌ كه‌ خۆڵه‌مێشی جه‌سته‌ی به‌سه‌ر دوورگه‌ی لانزاروتی بڵاوبكرێته‌وه‌ .

ئه‌م نوسه‌ره‌ زیاتر به‌ تێكه‌ڵكردنی فانتازیا و واقع له‌ كاره‌كانیدا ده‌ناسرێت ، گرنگترین نوسینه‌كانی ساراماگۆ بریتیین له‌ " خاكی گوناح ، كوێر ، ئینجیل به‌ گێرانه‌وه‌ی مه‌سیح ، قابیل " .