ده‌زگای روانگه‌ كتێب بۆ نوسه‌ران چاپده‌كات

هه‌ر یه‌كێكیان یه‌ك هه‌زار دانه‌ی لی چاپده‌كرێت .


ده‌زگای روانگه‌ شه‌ش كتێب بۆ نووسه‌ران چاپده‌كات و دواتر بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م 6 كتێبه‌ یه‌ك هه‌زار دانه‌ی لێ به‌ چاپده‌گه‌یه‌ندرێت و مه‌رج و رێنمایه‌كانیش بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

به‌رپرسی راگه‌یاندنی ئه‌م ده‌زگایه‌ " ئاری ره‌سول " ئاشكرایده‌كات ، پرۆژه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی " كتێبی روانگه‌ " یه‌ بۆ نووسه‌ران و لاوان ئه‌نجامده‌درێت كه‌ تێیدا شه‌ش كورته‌ چیرۆك كه‌ له‌ نێوان دوو تا سێ هه‌زار وشه‌ بن چاپده‌كرێن .

له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ پێویسته‌ كورته‌ چیرۆكه‌كان له‌م چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌دا ده‌رنه‌چن " ئومێد و ئاینده‌ ، كولتور و مێژوو  ، كه‌له‌پووری كوردستان و ته‌كنۆلۆژیا و ژیانی رۆژانه‌ " كه‌ پێشتر بڵاونه‌كرابنه‌وه‌ .

پێویسته‌ نووسه‌ران تا رۆژی 10/9/2018 به‌ شێوه‌ی PDF كورته‌ چیرۆكه‌كانیان بۆ ده‌زگاكه‌ بنێرن و له‌ ئه‌نجامدا ده‌زگاكه‌ 6 كورته‌ چیرۆك هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌ر یه‌كێكیان یه‌ك هه‌زار دانه‌ی لی چاپده‌كرێت .