وه‌زاره‌تى دارایی : له‌مه‌ودوا مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان دوای وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى دارایی بۆ كوردستان تیڤى

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  12 ى ته‌موزی 2018 ، ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ ڕێكخراوی یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان پێى ڕاگه‌یاندوون ، له‌مه‌ودوا بێ دوا كه‌وتن  هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك له‌گه‌ل وه‌زاره‌ت و شوێنه‌كانى دیكه‌  مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانیش دابه‌ش ده‌كرێت . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاشیگه‌یاند ، دوای هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه‌ و په‌روه‌رده‌ بێ دواكه‌وتن موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان دابه‌شده‌كرێت به‌شێوه‌ی مانگانه‌ .

شوان عه‌زیز