مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی ئاراز حوسێن حه‌سه‌ن دەکات

هاوخه‌می خۆمان به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین


به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان

 

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ئاراز حوسێن حه‌سه‌ن

دڵگران بووین به‌بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی کاکه‌ (ئاراز حوسێن حه‌سه‌ن)

هاوخه‌می خۆمان به‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ و خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانتان ده‌که‌ین

له‌ خودای گه‌وره  داواکارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بکات

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

مه‌كته‌بی سه‌رۆك