چه‌كدارانی داعش كاره‌بای ئه‌م دوو شوێنه‌ی پچراند

به‌هۆیه‌وه‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو تاوه‌ر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش دوو تاوه‌ری كاره‌بایان ته‌فاندوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و تاوه‌رانه‌ كاره‌با له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ دۆر و سامه‌را ده‌گوازنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌غدادلیه‌وم راگه‌یاندووه‌، چه‌كدارانی داعش دوو بۆمبیان له‌ ژێر ئه‌و دوو تاوه‌ره‌ چاندووه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ردوو تاوه‌ره‌كه‌ كه‌توون.

ئه‌و هێڵه‌ی كاره‌با له‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ حه‌ویجه‌ ده‌گوازێته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو شارۆچكه‌ی دۆر و سارمه‌را ده‌چێت و بڕی 70 بۆ 80 مێگاوات كاره‌با ده‌بێت.

كه‌ركوك رۆژانه‌ی 16 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی نییه‌، له‌و شاره‌شه‌وه‌ كاره‌با بۆ وێستگه‌كانی دووزخورماتو و شاری موسڵ ده‌چێت.