به‌ ڤیدیۆ.. خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ده‌ست به‌سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باشووردا ده‌گرن

ژماره‌یه‌كیش له‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌و رێگایه‌یان داخستووه‌ كه‌ به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامچه‌ ده‌ڕوات

به‌گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12-7-2018 له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره‌ ده‌ستییان به‌سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باشووردا گرتووه‌.

دوێنێش ژماریه‌ك خۆپیشانده‌ر هێرشیان كرده‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌و ده‌ستییان به‌سه‌ردا گرت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه‌ نیوز ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌و رێگایه‌یان داخستووه‌ كه‌ به‌ره‌و ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامچه‌ ده‌ڕوات.

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندان له‌شاری به‌سره‌ به‌رێوه‌چێت و هاووڵاتیان داوای خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له‌ شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار