ئێران ساڵانه‌ 20 ملیار دۆلار له‌ عێراق به‌ده‌ست دێنێ

بازارێكی گرنگی ئێمه‌یه‌

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، عێراق بازارێكی گرنگی ئێمه‌یه‌و ساڵانه‌ به‌بڕی 12 ملیار دۆلار كه‌لو په‌ل هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین.

یه‌حیا ئال ئیسحاق، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هاوبه‌شی ئێران -  عێراق به‌ ئاژانسی ئێرنا-ی راگه‌یاندووه‌: ساڵانه‌ به‌ بڕی 12 ملیار دۆلار كه‌لو په‌ل ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین و به‌نیازین ئه‌و بڕه‌ بگه‌ێنینه‌ 20 ملیار دۆلار.

ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر كۆمپانیا ئێرانییه‌كان ده‌یانه‌وێ بازرگانییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وا ده‌بێت بازاره‌كانی عێراق له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیاندا بێت،چونكه‌ عێراق بازارێكی گرنگی ئێمه‌یه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار