مۆدریچ : ئینگلیز كڕواتیاى به‌بچووك سه‌یر ده‌كرد بۆیه‌ باجه‌كه‌یان دا

تێڕوانینى ئینگلیز بۆ كڕواتیا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ بوو


دوای سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگڵته‌را به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامه‌وه‌ كڕواتیا سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی مۆندیال ، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتووش كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر رووبه‌رووی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه‌ 

له‌دوای یاریه‌كه‌ لۆكا مۆدریچى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى كڕواتیا له‌لێدوانى بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند : 

 شتێکی جیاوازمان  پێش كه‌ش كرد له‌یاریگادا  تابتوانین سه‌ركه‌وتن تۆماربكه‌ین به‌سه‌ر ئینگلته‌را ،  ڕۆژنامه‌كانى ئینگڵته‌را  كڕواتیایان به‌به‌چووك سه‌یر ده‌كرد  ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا له‌و تێڕوانینه‌ى هه‌یان بوو بۆ ئێمه‌ كه‌به‌بچووك ناوى كڕواتیایان ده‌هێنا . 


مۆدریچ ڕاشیگه‌یاند ، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و نووسینانه‌ى ئینگلیز ده‌یاننوسى  ده‌مان بینى ، ئێتاش بابینین كێ  بە ماندوو بون دەکات و کاممان نیگەرانین  و باجه‌كه‌شى درا
 
 له‌باره‌ى یاریه‌كه‌وه‌ مۆدریچ  ڕایگه‌یاند ، ئێمه‌ لە رووی توانای جەستەیی و بیرکردنیشەوە کۆنترۆڵی یاریەکەمان کردبوو ، هه‌وڵی ئێمه‌ ئه‌وه‌بوو بتوانین  پێش كۆتایی كاتى یاسایی یاریه‌كه‌ گۆلی براوه‌بوون تۆمار بكه‌ین ، ئه‌وه‌ش نه‌كرا كه‌وته‌ گێمى یه‌كه‌مى زیاد كراوه‌وه‌ .  
 
مۆدریچ ڕاشیگه‌یاند ، گه‌یشتنمان به‌یاری كۆتایی ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ وه‌ك خه‌ون وایه‌ ، ئه‌مه‌  گەورەترین سەرکەوتن و دەستکەوتە لە مێژووی تۆپی پێی کرواتیا بۆیە ده‌بێت هه‌موومان شانازی پێوە بکەین  له‌و تۆماره‌ نوێیه‌ى ده‌نوسرێته‌وه‌ 
 
 له‌باره‌ى ڕۆناڵدۆوه‌ مۆدریچ ووتى ، به‌داخه‌وه‌ حه‌زمان نه‌ده‌كرد ڕۆناڵدۆ بڕوات له‌ریال مه‌درید ، وه‌ك خۆم خۆزگه‌م ده‌خواست بمابایه‌وه‌ ئه‌و یاریزانێكى تایبه‌ته‌ و جێگاى دیاره‌ ، بۆیه‌ سوپاسى ڕۆناڵدۆ ده‌كه‌م ئه‌وه‌ى له‌ڕابردوو ئه‌نجامى دا بۆیانه‌كه‌ هیوا ده‌خوازم سه‌ركه‌وتوبێت له‌گه‌ل یانه‌ نوێكه‌یدا

شوان عه‌زیز