مارسیلۆ بۆ ڕۆناڵدۆ : سوێند دەخۆم ھەرگیز بروام نەده‌كرد رۆژێکی وابێت تۆ بڕۆیت

ئێستا کاتی ئەوەیە ماڵئاوایی بکەین


مارسیلۆى به‌رازیلى له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، په‌یامێكى نیگه‌رانى ئاراسته‌ى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ده‌كات له‌سه‌ر ڕۆیشتنى ئه‌ستێره‌ پورتوگالیه‌كه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید و چوونى بۆ یانه‌ى یۆڤانتۆس ، ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مارسیلۆ بۆ ڕۆناڵدۆ :  

 
 ئێستا کاتی ئەوەیە ماڵئاوایی بکەین ، سوێند دەخۆم ھەرگیز بروام نەکردووە رۆژێکی وا بێت تۆ بڕۆیت  ، بەڵام لەم جیھانە ھەموو شتێک وەک خۆی نامێنێت ، ھیوادارم لە گەشتەکەک بۆ یانە نوێیەکەت زۆر زۆر سەرکەوتو بیت  ، ماوەی ١٠ ساڵە ئێمە پێکەوە یاری دەکەین ، ١٠ ساڵی پڕ لە خۆشی ، ١٠ ساڵی تۆپی پێی جوان و باش ، سەرکەوتنەکان شکستەکان ساتە لە بیر نەکراوەکان ، من شتی زۆر لە تۆوە فێر بووم  
 بەھیوای سەرکەوتن بۆ خۆت و خانەوادە جوانەکەت ، ئەوەی لەدەستمان دەچێت ئەو سەردانەیە کە پێش یاریەکان دەمانکرد بۆلای یەکتری ، بیرکردنەوەمان بۆ یاریەکان دڵنیابونمان لە پێش یاریەکان ، شارەزایی و خۆشەویستی تۆ ، من شانازی دەکەم کە لەگەڵ تۆ یاریم کرد ، نەک لەبەر ئەوەی تۆ باشترین یاریزانی جیھان بویت نەخێر چونکە تۆ کەسێکی باش بویت  
 
 کاتێک وازم لە یاری کردن ھێنا دادەنیشم و ئەو ساتانەی لەگەڵ تۆدا بەسەرم بردوون وەک چیرۆک دەیگێڕمەوە ھەمو ئەو وێنانە بڵاو دەکەمەوە کە لەگەڵ تۆ گرتومە ئەوکات لە بەردەمی ھەموو دونیا شانازی بەخۆمەوە دەکەم کە لەگەڵ کێ بووم 


شوان عه‌زیز