كڕواتیا به‌ براوه‌بوونى به‌سه‌ر ئینگلیز گه‌یشته‌ یاری كۆتایی مۆندیال

یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ رووبه‌رووی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه‌

ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 11 ى ته‌موزی 2018 ، له‌قۆناغى پێش كۆتایی مۆندیال هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  كڕواتیا و ئینگڵته‌را رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌  . 


له‌یاریه‌كه‌دا كڕواتیه‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئینگڵته‌را تۆمار بكه‌ن به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ،  كڕواتیا سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی و ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر رووبه‌رووی فه‌ره‌نسا ده‌بێته‌وه‌ 

هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلیزیش به‌هۆی شكستى له‌یاریه‌كه‌دا نه‌یتوانى بپه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یاری كۆتایی ،ئینگڵته‌را  ڕۆژی شه‌ممه‌ كاتژمێر 5:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر رووبه‌رووی  به‌لژیكا ده‌بێته‌وه‌ كه‌هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى سێیه‌مى مۆندیال ده‌جه‌نگن 


شوان عه‌زیز