كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یاری كۆتایی جامى جیهانى 2018 ى ڕووسیا

كڕواتیا و فه‌ره‌نسا ڕووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌


ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو  15 ى ته‌موزی 2018 ،  یاری كۆتایی جامى جیهانى 2018 ى ڕووسیا  كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و كڕواتیا له‌یاریگای Olimpiyskiy Kompleks Luzhniki به‌ڕێوه‌ده‌چێت . 


ڕۆژى شه‌ممه‌ش كاتژمێر 5:00 ئێواره‌  هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌لژیكا و ئینگڵته‌را له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى سێیه‌مى مۆندیال یاری ده‌كه‌ن ، هه‌ڵبژارده‌ى براوه‌ پله‌ى سێیه‌مى مۆندیال به‌ده‌ست دێنێت و هه‌ڵبژارده‌ى دۆڕاویش پله‌ى چواره‌م 


شوان عه‌زیز