خوان كودرادۆ : ژماره‌ى 7ى درێسه‌كه‌م به‌خشى به‌ڕۆناڵدۆ هیوادارم ژماره‌كه‌م پیرۆزتر بكات

فۆرزا یوڤی


خوان كودرادۆ یاریزانى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی  له‌تویتێكیدا  ڕایده‌گه‌ێنێت،  درێسه‌كه‌م كه‌ژماره‌ 7 بوو له‌یانه‌كه‌م به‌خشیم به‌ڕۆناڵدۆ ، بۆیه‌  باشترە زیاتر ببەخشین  لەوەی زیاتر وەربگرین ،   هیوادارم ڕۆناڵدۆ  ئەم ژمارەیە پیرۆزتر بكات لە قۆناغە تازەكەی له‌گه‌ل یانه‌كه‌ماندا  .. فۆرزا یوڤی

ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌بڕیارێكى فه‌رمى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕۆیشتنى كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی له‌ڕیزه‌كانى یانه‌كه‌یدا دوای 9 ساڵ له‌یاریكردن بۆ مه‌درید ڕاگه‌یاند ، ڕۆناڵدۆ به‌گرێبه‌ستێكى چوار وه‌رزی به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵی 


شوان عه‌زیز