فرۆكە جەنگیەكانی روسیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سوریا فراوانتر كردووه‌

توانیویەتی چەند ناوچەیەك لەباشوور كۆرنترۆڵ بكاتەوە


سوپای سوریا هێرش و پەلامارەكانی بۆ سەر باشووری رۆژئاوای وڵاتەكەی چڕكردۆتەوە بەتایبەتیش حەوزی یەرموك كە بەدەست گروپێكی سەر بەچەكدارانی داعشەوەیە.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند ، مەودای هێرش و پەلامارەكانی سوپای سوریا بۆ سەر باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە فراوانتر بووەو لەهەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەی حەوزی یەرموكدایە كە لەژێر دەستی سوپای خالد بن وەلیدی سەر بەرێكخراوی تیرۆریستی داعشە.

بەپێی هەمان سەرچاوە لەو هێرشانەدا فرۆكە جەنگیەكانی روسیا بەشدارن و لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا سوپای سوریا بەپشتیوانی روسیاو ئێران توانیویەتی چەند ناوچەیەك لەباشووری وڵاتەكەی كۆرنترۆڵ بكاتەوە كە پێشتر بەدەست ئۆپۆزسیۆنە بوون.