ره‌زازی ، غولامی و تارا به‌یه‌كه‌وه‌ گۆرانی ده‌لێن

به‌ سه‌ردانێك گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان

 

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " تارا ره‌سول " بۆ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندن و ئاماده‌كردنی  2 گۆرانی تازه‌ ، له‌ ئێستادا به‌ سه‌ردانێك گه‌راوه‌ته‌وه‌ كوردستان .

هونه‌رمه‌ند " سالار عه‌بدولڵا  "كاری ئاواز و میوزیك بۆ ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ تازه‌ی " تارا "ئه‌نجامده‌دات  ئاشكرایده‌كات ، یه‌كه‌م گۆرانی به‌ ناوی " هه‌ڵه‌بجه‌ی جاران " ه‌ تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن " دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی " نووسراوه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ گۆرانیبێژان " ناسری ره‌زازی ، نه‌جمه‌دین غولامی ، ئاریان كه‌ریم و تارا ره‌سول " به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌یچرن .

به‌رهه‌می دووه‌می " تارا " بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌كی مندالان له‌ چێر ناوی " گۆرانی مناڵ " ، ئه‌م گۆرانییه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خاتوو " تارا " خۆی ، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ تێكستی " عه‌لی حه‌مه‌ ره‌شید " به‌رزنجییه‌ و كاری میوزیكی له‌ شاری سلێمانی بۆ ئه‌نجامده‌درێت .