له‌ هۆله‌ندا رێز له‌ " باڤێل سه‌رهه‌نگ " نرا

له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی به‌شداری كردووه‌ .


به‌ هۆی ده‌رهێنانی فیلمێك له‌سه‌ر شارێكی هۆڵه‌ندا ، له‌ ئاهه‌نگێكی شایسته‌دا ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گرێكی كورد له‌م وڵاته‌دا رێزی لێده‌نرێت .

به‌ هۆی هه‌وڵ و ماندووبوون و هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی فیلمێك له‌سه‌ر شاری  " رۆته‌ردام " ی هۆڵه‌ندا ، شاره‌وانی ئه‌م شاره‌ به‌ سازكردنی ئاهه‌نگێكی شایسته‌ رێز له‌ ده‌رهێنه‌ر و وێنه‌گری كورد " باڤێل سه‌رهه‌نگ " ده‌نێت  .

باڤێل چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ كه‌نالێكی هۆله‌ندی كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنه‌ری فیلم و پرۆگرامه‌كان ده‌كات ، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانی به‌شداری كردووه‌ .