ژه‌نه‌راڵێكی سوپای ئەمریكا هۆشداری لە گەڕانەوەی داعش لەعێراق و سوریا ده‌دات

بەڵام بە ناوێكی نوێ


ژنراڵ مایك ناغاتا كە ژنراڵێكی سوپای ئەمریكایە هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی رێكخراوی تێرۆریستی داعش لەعیراق و سوریا.

ناغاتا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەزاران چەكداری داعش لەو ناوچانەی كە لەدەستیان دابوو لە سوریا و عێراق هەڵهاتوون روویان كردوەتە چەند ناوچەیەكی دیكە ، تەئكیدیشی كردەوە لەسەر لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش و كۆتایی پێهێنانیان.

ناغاتا راشیگەیاند: ئەوەی لەعیراق روودەدات پاش تێكشكاندنی داعش دەركەوتنی ئەو چەكدارانەیە بە بەرگێكی نوێ وجیاواز.

گوتیشی لەوانەیە رێكخراوێكی تێرۆریستی دیكە دروست بێت لەناوچەكە، بەڵام بە ناوێكی نوێ.

باسی لەوەشكرد بریاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا رێگە خۆش دەكات تێرۆریستان رێزەكانی خۆیان رێكبخەنەوە ، روونیشیكردەوە بریاری كشانەوە بەتەنها لەدەسەڵاتی سەرۆك ترامپ دایە.