شاری سالزبۆرگ شوێنی مردن و ژیانی مۆزارت

ڕۆژانە 300 هەزار گەشتیار ڕووی تێدەكەن

 

لە نەخشەی جیهانیدا زۆر شار و وڵات هەن لە جوانی و سەرنجڕاكێشیدا وێنەی نیە بۆیە گەشتیار بە لێشاو ڕووی تێدەكەن تا چەند ساتێكی خۆشی تێدا بەسەر ببەن و لە كەشو هەواكەی سوودمەند بن .

 یەكێك لەوانەش شاری (سالزبورگ) ی وڵاتی نەمسایە كە تا ساڵی " 1965 " كەس نەیدەزانی شارێك لە نەخشەی وڵاتی نەمسا هەیە بە ناوی (سالزبورگ) لە كاتێكدا ئەو شارە زێدی مردن و ژیانی مۆزارتی موزیكژەنی كلاسیكی جیهانیە كەچ لەو مێژووە بە دواوە ئەو شارە وەك شارێكی هونەری و جوانی و گەشتوگوزاری ناسرا كە تێكڕای خەڵكی ڕووی تێدەكەن بە تایبەتیش ئەمریكیەكان و ژاپۆنیەكان .

 جگە لەوەش جوانی و سەرنج ڕاكێشی ئەو شارە بۆتە هۆی ئەوەی كە وێنەی فیلم و دیمەنەكانی تێدا تۆمار بكرێت كە دیاترینیان فیلمی ( دەنگی موسیقا - صوت الموسیقی) كە مێژووەكەی بۆ چارەگە سەدەیەك دەگەڕێتەوە .

 ئەو شارە لە ڕووی جوانی و ڕەنگینی و ڕێژەی گەشتیاری بە دووەمین شار ناوزەد دەكرێ لەدوای ڤیەننای پایتەخت بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا ئەویش بۆ ئەنجامدانی وەرزشی خزین لەسەر بەفر كە بە خۆشترین وەرزش لەو شارە ئەژمار دەكرێت كە زۆرترین خەڵكی بەشداری تێدا دەكەن .

بەڵێ شاری سالزبورگ ڕۆژانە 300 هەزار گەشتیار ڕووی تێدەكەن، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە وەرزی هاویندا زیاد دەكات و بە یادی جاران موزیك دەژەنن و لەسەر جادە و شەقامەكان ڕەقس و سەما دەكەن و كۆنسێرت ڕێك دەخەن و خەڵكی ناوچەكە دەهێننە جۆش و خرۆش .

 جێی ئاماژه‌یه‌، (فولفغانغ ئەمادیوس موتسارت مۆزارت)ی خەڵكی ئەو شارە لە 27 ی ینایری ساڵی 1756 لە دایك بوە و وەك هەر تاكێك شار و وڵاتەكەی خۆی خۆش ویستووە.   

سه‌رچاوه‌ : هه‌ولێر