سه‌عد حه‌دیسی: حكومه‌تی فیدراڵی پابه‌نده‌ به‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان

تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و به‌رده‌وام

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و به‌رده‌وام ، پابه‌نده‌ به‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11-7-2018 رایگه‌یاندووه‌: حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و به‌رده‌وام، پابه‌نده‌ به‌ ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان .

هه‌روه‌ها گوتیشی:  كاره‌كانی لێژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ووردبینی كردن و پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بووه‌و حكومه‌تی فیدرالیش پابه‌ندبوونی خۆی به‌ ره‌وانه‌كردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه‌ ده‌ربڕیوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غداد توده‌ی