دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشى لە عەبدولڕەحمان كاكل دەکات

پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و هەڤاڵانتان دەكەین


هەڤاڵ و هاوکارانی بەڕێز عەبدولڕەحمان كاكل_ کارزان کاکل

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و راپەڕین، خوالێخۆشبوو (ئیسماعیل كاكل)ی براتان_مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و  کەسوکار و هەڤاڵانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی برای کۆچکردویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله‌ وانا الیه‌ راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان