ماركا و ئاسی ئیسپانى : هیچ كه‌س وه‌ك تۆنابێت ماڵئاوا کریستیانۆ

ھەموو کاتە جوان و خۆشەکان لەگەڵ تۆدا لە بیر ناکرێت

هه‌ریه‌ك له‌ڕۆژنامه‌كانى ماركا و ئاسى ئیسپانى كه‌دوو ڕۆژنامه‌ى نزیكن له‌یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ، له‌چاپى ژماره‌ى ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌كه‌یان  له‌سه‌ر ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید نووسیویانه‌ : 

 ڕۆژنامه‌ى ماركا 
ھیچ کەسێک وەک تۆ نابێت 
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆشت ؟ 
 
ئەو ئەستێرەیەی ٤٥١ گۆڵی بۆ ریاڵ مەدرید کرد  
 
کام یانەیە ماوە رۆناڵدۆ گۆڵی لێنەکردبێ  

 

marca

 ڕۆژنامه‌ى ئاس 

ماڵئاوا کریستیانۆ  
 
زۆر جوان بوو تا ئەوکاتەی کۆتایی ھات  
 
ھەموو کاتە جوان و خۆشەکان لەگەڵ تۆدا لە بیر ناکرێت 
 
رۆناڵدۆ بە ٤٥١ گۆڵەوە ریاڵ مەدریدی جێھێشت  
 
رۆناڵدۆ ئەو ژمارە گۆڵەی لە ٤٣٨ یاریدا تۆمار کردبوو  
 
رۆناڵدۆ بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد  

 

as


دوێنێ سێشه‌ممه‌  10 ى ته‌موزی 2018 به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانى ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆی پورتوگالى له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا ڕاگه‌یاند ، دۆن بۆ چوار وه‌رز به‌به‌ڕی 105 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسى ئیتاڵی


شوان عه‌زیز