مارسیلۆ ئاماده‌نیه‌ ماڵئاوایی له‌ڕۆناڵدۆ بكات

جیاواز له‌یاریزانانى دیكه‌ى ڕیال


دوای په‌یوه‌ندی كردنی ڕۆناڵدۆی پورتوگالى به‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى یۆڤانتۆس به‌بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ چوار وه‌رز ،  ڕۆیشتنى ئه‌ستێره‌ پورتوگالیه‌كه‌ دوای 9 ساڵ له‌یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ، كاردانه‌وه‌ى به‌لاى یاریزانانى ڕیاڵ مه‌درید و هه‌وادارانى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌دا هێنا ، یاریزانانى ڕیاڵ مه‌درید هه‌ریه‌كه‌ و به‌په‌یامێكى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ماڵئاواییان له‌ڕۆناڵدۆ كرد . 

مارسیلۆى به‌ڕازیلى تا ئێستاكه‌ له‌هه‌ژماره‌كانى خۆی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماده‌نه‌بووه‌  ماڵئاوایی له‌ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بكات و هیچ په‌یامێكى نه‌بووه‌ بۆی ، مارسیلۆى به‌ڕازیلى و ڕۆناڵدۆی پورتوگالى له‌ماوه‌ى ساڵانى به‌یه‌كه‌وه‌ بوونیان له‌ڕیزه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید  نزیكترین هاوڕێی یه‌كتر بوونه‌ و له‌یاریه‌كانیش ئه‌و هاوڕێیه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌یان پێوه‌ دیار بووه‌ . 

ڕۆیشتنى ڕۆناڵدۆ له‌ڕیاڵ مه‌درید ، ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ى نیگه‌ران كردووه‌ بۆیه‌ش خاڵێكى سه‌ره‌كیه‌ مارسیلۆ هیچ په‌یامێكى نه‌بووه‌ وه‌ك ماڵئاوایی له‌ڕۆناڵدۆ بیكات دوای ساڵانێك به‌یه‌كه‌وه‌ بوونیان له‌ڕیزه‌كانى ڕیاڵ و ئه‌مڕۆش له‌یه‌ك جیابوونه‌ته‌وه‌ 


شوان عه‌زیز