ناوى وه‌زیرانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى توركیا راگه‌یندرا

زۆرینەی وەزیرەكان نوێن

رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆك كۆماری توركیا لە مەراسیمێكدا سوێندی یاسایی خواردو كابینەی حكومەتی نوێی وڵاتەكەی ڕاگەیاند.

لە دوای ئاهەنگی دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆك كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردوغان پێكهاتەی حكومەتەكەی ڕاگەیاندو چەند وەزیرێك لە پۆستەكانیان مانەوە، بەڵام زۆرینەی وەزیرەكانی نێو كابینەكەی تازەن.

ئەردوغان ژمارەی وەزیرەكانی حكومەتی لە (26) وەزیرەوە بۆ (16) وەزیر كەمكردەوەو چەند وەزیرێكی لە كابینەی حكومەتەكەیدا هێشتەوە.

لە كابینەی ئەمجارەدا، دوو ژن وەزارەتەكانی كارو خێزان و وەزارەتی بازرگانیان وەرگرتووە.

ناوى وه‌زیرانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى توركیا:-
فوئاد ئۆكتای – جێگری سەرۆك كۆمار
مەولود چاوش ئۆغڵۆ – وەزیری دەرەوە
سلێمان سۆیلۆ – وەزیری ناوخۆ
خەڵوسی ئاكار – وەزیری بەرگری
پیرات بەیرەقدار – وەزیری دارایی
عەبدولحەمدی گول – وەزیری داد
زوهرە زومرود – وەزیری كارو خێزان
فاتح دۆنماز – وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكان
موحەمەد قەساب – وەزیری وەرزش و لاوان
موحەمەد ئارسۆی – وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار
زیا سەلجوق – وەزیری پەروەردە
فەخرەددین كوجا – وەزیری تەندروستی
بەكر بەگ دەمرلی – وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەی ئاژەڵ
روهساڵ بیكجان – وەزیری بازرگانی
جاهید توران – وەزیری گەیاندن و ژێرخانی ئابووری
موستەفا ئورانك – وەزیری پیشەسازی و تەكنەلۆژیا
موراد قوروم – وەزیری ژینگەو پێشكەوتنی شارستانی