كچێكی 15 ساڵان له‌ گه‌رماوی ماڵه‌كه‌یاندا خۆی خنكاند

دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو به‌رواری 9 ته‌موزی 2018 كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌ گه‌رماوی ماڵی خۆیاندا به‌په‌ت خۆی خنكاند.

ڕاشیگه‌یاند: كچه‌كه‌ ناوی (چ. ن. ع) دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه‌ و له‌ گه‌رماوی ماڵی خۆیاندا به‌ په‌ت خۆی خنكاندووه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كرا.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌وه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.