سه‌رۆك هۆزێكی به‌سره‌: عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌ماوه‌

هه‌موو ئه‌گه‌رێك كراوه‌یه‌

سه‌رۆك هۆزی به‌نی مالیك سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌سره‌ رایده‌گه‌ێنێت، عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌ماوه‌ و هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌رێك له‌مباره‌یه‌وه‌ كراوه‌یه‌.

شێخ زه‌رغام بن سه‌باح، سه‌رۆك هۆزی به‌نی مالیك له‌به‌سره‌ رایگه‌یاندووه‌: قۆناغی ئێستا زۆر مه‌ترسیداره‌ ،وه‌ك هه‌ندێك كه‌س پێشبینیان بۆ كردووه‌، ئه‌و دۆخه‌ی شاری به‌سره‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌و قۆناغه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها گوتی: عێراق له‌ ئێستدا وه‌ك ده‌وڵه‌ت بوونی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌ی حوكمی عێراق ده‌كات، كۆمه‌ڵێك حیزب و مافیایه‌.

ده‌شڵێت: پێویسته‌ خۆمان رێك بخه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ بوونمان و داهاتووی منداڵه‌كانمان بكه‌ین.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیۆم