بەفەرمی خواردنەوە كهولییەكان قەدەغە ده‌كرێن

به‌بریارێكی پارێزگاری سەلاحەدین


له‌ پارێزگاری سەلاحەدین ئەو كۆگا و دووكانانەی كڕین و فرۆشتن بە خواردنەوە كهۆلییەكانەوە دەكەن، دادەخرێن.

بەپێی نوسراوێكی فەرمی كە ئیمزای ئەحمەد جبوری، پارێزگاری سەلاحەدینی لەسەرە، ئەو كۆگا و دووكانانەی كڕین و فرۆشتن بە خواردنەوە كهۆلییەكانەوە دەكەن، دادەخرێن.

هەر لە نوسراوەكەدا هۆكاری ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی شیرازەی كۆمەڵایەتی گەڕێندراوەتەوە و هێزە ئەمنییەكانیش راسپێدراون كە بڕیارەكە جێبەجێ‌ بكەن.

بریاره‌كه‌ رێككه‌وتنی 9/7/2018 ده‌رچووه‌ واژی پارێزگاری سه‌لاحه‌دینی له‌سه‌ر وێنه‌یه‌ ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و قائیمقامیه‌تی ئه‌و پارێزگایه‌ كرایه‌، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بریاره‌.

 

636668084169697837-whatsapp-image-2018-07-10-at-11.16.05-am1.jpeg