ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ر عیسا ناساندبوو ده‌ستگیركرا

له‌ باكووری رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌، هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی عێراق به‌ ناوی تارق هاشم سه‌هم، راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و عیسای مه‌سیحی پێغه‌مبه‌ره‌ .

به‌ڵام دواتر گرته‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ دوای لێبوردن له‌ مه‌سیحییه‌كانی عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: كاتێك ڤیدیۆی یه‌كه‌می بڵاوكردۆته‌وه‌ هۆشی له‌سه‌رخۆی نه‌بووه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆكه‌ و كاردانه‌وه‌ی زۆری هاووڵاتیان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی توبجی له‌ باكووری رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌/ میدیا عێراقییه‌كان