زانایه‌كی ئایینی ئێران: داوا ده‌كات مه‌رجی له‌چك له‌سه‌رنان به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا نه‌سه‌پێندرێت

له‌ شه‌رع و فیقهدا نه‌هاتووه‌

زانایه‌كی ئایینی ئێران رایده‌گه‌ێنێ، سه‌پاندنی مه‌رجی له‌چك له‌سه‌ركردن به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا له‌ شه‌رع و فیقهدا نه‌هاتووه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران بیانه‌وێت ده‌توانن له‌چك له‌سه‌ر بكه‌ن.

حوجه‌تولئیسلام موحسین گه‌رویان به‌ رۆژنامه‌ی تیجاره‌ت-ی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ مه‌رجی له‌چك له‌سه‌ركردن به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ گه‌شتیارانه‌دا نه‌سه‌پێندرێت كه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن.

ده‌شڵێت: سه‌پاندنی مه‌رجی له‌چك له‌سه‌ركردن به‌سه‌ر گه‌شتیاراندا له‌ شه‌رع و فیقهدا نه‌هاتووه‌ و ئه‌گه‌ر گه‌شتیاران بیانه‌وێت ده‌توانن له‌چك له‌سه‌ر بكه‌ن، نابێت له‌ روانگه‌ی ئایینه‌وه‌ له‌چك له‌سه‌ركردنیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

گوتیشی: وه‌ك چۆن ئه‌وان له‌ وڵاتانی دیكه‌ به‌ یاسا و رێساكانی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه‌ پێویسته‌ رێ به‌ گه‌شتیارانیش بدرێت به‌ پێی یاسا و رێساكانی خۆیان بجوڵێنه‌وه‌.