له‌ رێگای پشكنینی خوێنه‌وه‌ ته‌مه‌نی داهاتووی مرۆڤ ده‌ست نیشان ده‌كرێت

گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێكی وورد

توێژینه‌وه‌رانی ئه‌مریكی رایده‌گه‌ێنن كه‌ له‌ رێگای پشكنینی خوێنه‌وه‌ ده‌توانرێت ماوه‌ی ته‌مه‌نی داهاتووی مرۆڤ ده‌ست نیشان بكرێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ رێگای خانه‌كانی له‌شه‌وه‌ ، پێوانه‌ی ئه‌و ماوه‌ ته‌مه‌نه‌ی مرۆڤ بكات كه‌ ماویه‌تی، له‌مباریه‌وه‌ توێژینه‌وه‌رانی زانكۆی یال –ی ئه‌مریكی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌نجامێكی وورد.

سه‌باره‌ت به‌ توێژینه‌وه‌كه‌ مۆرگان لیڤین، سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی راگه‌یاندووه‌: هه‌نگاوی داهاتوومان زانینی ئه‌و هۆكارانه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی پیروبوونی خانه‌كان.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ساڵی 1988 تا 2010 له‌سه‌ر 20 هه‌زار ئه‌مریكی ئه‌نجام دراوه‌، تا گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار