بۆ یه‌كه‌م جار دواى ریفراندۆم، ئیسپانیاو كه‌ته‌لۆنیا كۆبوونه‌وه‌

داویان كرد ره‌وشه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندى نوێ بكه‌نه‌وه‌

دواى دروستبوونى گرژیه‌كانى نێوان حكومه‌تى ئیسپانیاو هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا له‌ 1ى ئۆكتۆبه‌رى سالى 2017و دواتر ده‌ستگیركردنى چه‌ند به‌رپرسێكى بالاى كه‌ته‌لۆنیا، كه‌ به‌ تۆمه‌تى ریفراندۆم سزا دران، ئه‌مرۆ دووشەممە بۆ یه‌كه‌م جار  پێدرۆ سانچێز، سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا و كویم تۆرا، سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا كۆبوونەوەو تاوتوێى گرژییەكانی نێوان مەدرید و بەرشەلۆنەیان كردو داویان كرد ره‌وشه‌كه‌ هێوربكرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌ په‌یوه‌ندى نوێ بكه‌نه‌وه‌.

لەگەڵ ئەوەی پێدرۆ سانچێز، سەرۆك وەزیرانی نوێی ئیسپانیا سیاسەتێكی نەرمتر لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسپانیا ماریانۆ ڕاخۆی لە بەرامبەر هەرێمی كەتەلۆنیا پەیڕەو دەكات، بەڵام ئەویش بە ئاشكرا دژایەتی خۆی راگەیاندووە بۆ هەر هەوڵێكی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جیابوونەوەی هەرێمی كەتەلۆنیا لە مەدرید.