ئاماری قوربانیانی وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ توركیه‌كه‌ به‌رزبۆوه‌

له‌ رێگه‌ بووه‌ به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ له‌ ناوچه‌ی ته‌كیرداغ له‌ هێڵی خۆی ده‌رچووه‌

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی رووداوی وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 24 كه‌س  و ئۆپه‌راسیۆنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ رزگاركردنی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ ئه‌مڕۆ به‌یانیی كۆتایی پێهاتووه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی توركیا كه‌ پێشتر ئاماری كوژراوانی به‌ 10 كه‌س راگه‌یاندبوو، له‌ ئامارێكی تازه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 24 كه‌س و 124 كه‌سیش به‌ هۆی برینداربوونه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون.

ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ گه‌شتیارییه‌ كه‌ له‌ رێگه‌ بووه‌ به‌ره‌و ئه‌سته‌مبوڵ له‌ ناوچه‌ی ته‌كیرداغ (ناوچه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووری نێوان بولگاریا و یۆنان له‌ باكووری رۆژئاوای توركیا ) له‌ هێڵی خۆی ده‌رچووه‌ و 5 له‌ ڤارگۆنه‌كانی وه‌رگه‌ڕاون.

قائیم مه‌قامی ناوچه‌ی ته‌كیرداغ هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ بارانی چڕی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی و خزینی خاكی ناوچه‌كه‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی