تویته‌ر رۆژانه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك هه‌ژماری ساخته‌ ده‌سرێته‌وه‌

تویته‌ر نزیكه‌ی ٣٣٦ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایگه‌یاند رۆژانه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك هه‌ژماری ساخته‌ ده‌سڕیته‌وه‌ ، هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ به‌كارهێنه‌ران هه‌واڵی نادروست بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

وه‌ك ده‌زانین تویته‌ر له‌ ساڵی رابردوه‌ ده‌ستی كردوه‌ به‌ سڕینه‌وه‌ی هه‌ژماری ساخته‌ ، كه‌ له‌ ئێستادا تویته‌ر نزیكه‌ی ٣٣٦ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه‌ ، وه‌ك تویته‌ر ئاماژه‌ی پێده‌كات پاراستنی داتا و زانیاری به‌كارهێنه‌رانه‌ وه‌ رێگری ده‌كه‌ن له‌ هه‌واڵی نادروست .

دیل هارڤی ڕایگه‌یاند  ، كۆمپانیای تویته‌ر كارده‌كات بۆ پاراستنی داتاو زانیاری به‌كارهێنه‌ران ، كارده‌كه‌ین بۆ   هاوسه‌نگی ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاد وه‌ ئه‌م ده‌ربرینانه‌ زیان به‌ هیچ كه‌سێك نه‌گه‌ێنن.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی