وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندنێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه‌


له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت بە وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات ڕایده‌گه‌ێنێت ،

وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز دروست كراوەو لەرووی كەمی تێچوون و پاراستنی ژینگەوە گرنگییەكی رادەبەدەری هەیەو تا ئێستالەقۆناغی تێست و ئەزموونیدایە

له‌شه‌وی ڕابردوو لە چەند كەناڵێكی راگەیاندنەوە روماڵی ئەو گردبوونەوەیە كرا كە هەندێك كەس بۆ ناڕەزایەتی لەدژی پێدانی كارەبای وێستگەكە بە موسڵ و قەرەبوونەكردنەوەی جوتیارەكان رێكیان خستبوو، تەنانەت باسیان لە پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە دەكرد، ئێمە وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ خەڵكی دەڤەرەكە كە رۆڵیان لە جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە گرنگە هەبووە، كە بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و لەرووی تێچوونەوە سوودێكی ئابوورییانەی گەورەی هەیە هاوكات بەپێویستی دەزانین راستیەكان بخەینە ڕوو تاوەكو لەرێگەی هەندێك كەسەوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان نەشێوێندرێت، هاوكات ئامادەشین هەر پرسیارو روونكردنەوەیەك لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە هەبێت لە رێگەی وەزارەتی كارەباوە وەڵامیان بدەینەوە.
وێستگەی كارەبای هەڵمی خەبات بەیەكێك لەو وێستگە پێشكەوتووانە دادەنرێت كە بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز دروست كراوەو لەرووی كەمی تێچوون و پاراستنی ژینگەوە گرنگییەكی رادەبەدەری هەیە و جیاوازە لەوێستگەكانی تری بەرهەمهێنانی كارەبا كە لە رێگەی غازی سروشتی و گازوایلەوە كار دەكات، تەنانەت ئەو ئاوەی كە لەوێستگەكە دەردەچێت چارەسەری كیمیایی بۆ دەكرێت و دەتوانرێت دووبارە لەلایەن مرۆڤەوە بەكاربهێنرێتەوە، هەروەها ئەم وێستگەیە تا ئێستا لە قۆناغی تێستدایەو كارەبای نەچۆتە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی هەرێمەوە، هاوكات بە بڕی 2 ملیۆن دۆلار قەرەبووی زەوی جوتیارەكانیش كراوەتەوە، تەنانەتلە زۆربەی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەكەداو بەپێی پێویست رەچاوی بەگەڕخستنی هەلی كاری خەڵكی گوندەكە كراوە و سودمەند بوون لە كارەكان. 

شوان عه‌زیز