ئومێدێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری ئایدز دۆزراوه‌ته‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤ له‌ توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ ده‌پارێزێت

نزیكه‌ی 37 ملیۆن كه‌س توشبووی ئایدز له‌ جیهاندا هه‌یه‌

ئه‌نجامه‌كانی تاقیكاریی له‌سه‌ر ڤاكسینێكی نوێ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئومێدێك بێته‌ ئاراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێشگیریی له‌ تووشبوون به‌م ڤایرۆسه‌ و پێده‌چێ له‌ توانایدا بێت هه‌موو دانیشتووانی گوی زه‌ویی له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی " HIV " بپارێزێت.

تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر 393 كه‌س پیشانیداوه‌ كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ تازه‌یه‌ وای له‌ سیسته‌م به‌رگریی له‌ش كردووه‌ بتوانێ په‌رچه‌كرداری له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا هه‌بێت و به‌ره‌نگاری ببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڤاكسینه‌كه‌ چه‌ندین مه‌یمونیشی له‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسێكی هاوشێوه‌ی ئایدز پاراستووه‌.

به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ نوێیه‌ش هێشتا توێژه‌رانی بواری زانست و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌ڵێن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ركه‌وێت ئایا په‌رچه‌كراری ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌توانێ ببێته‌ هۆی پێشگیریی له‌ توشبوون به‌ ئایدز؟، ئه‌وا توێژینه‌وه‌ی زیاتری پێویسته‌ و كاتی زیاتری ده‌وێت.

نزیكه‌ی 37 ملیۆن كه‌س توشبووی ئایدز له‌ جیهاندا هه‌یه‌ و به‌ پێی خه‌مڵاندنه‌كان هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ 1.8 ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش گرفتاری ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن. به‌ڵام سه‌رباری پێشكه‌وتنه‌ زۆره‌كان، هێشتا مرۆڤ نه‌یتوانیوه‌ ده‌رمانێك بۆ رێگریی و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بدۆزێته‌وه‌.

ڤاكسین واته‌ دژه‌ ڤایرۆسێك كه‌ به‌ شێوه‌ی كوتانی جه‌سته‌یی ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری تووشبوان به‌ ڤایرۆسێكی دیاریكراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی