6 مندال له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ى تایلند رزگار كران

تیمه‌كانى به‌رگری شارستانی تایلند سه‌رقالى رزگاركردنى 6 منداله‌كه‌ى ترن

مالپه‌رى"سکای نیوز"ی عەرەبی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی تایلاندى بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تایلاند هه‌ولێكی زۆریانداوه‌ بۆ رزگاركردنی 12 منداڵەكه‌، كه‌ به‌هۆی رووخانی بەشێکی ئه‌شكه‌وتێك به‌سه‌ریاندا ماوه‌ى چه‌ند رۆژه‌ له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا گیریان خواردوه‌، به‌لام به‌پێى مالپه‌رى "سكاى نیوز"، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی تایلاند رزگاركردنی 6 منداڵیان له‌و 12 منداڵه‌ راگه‌یاند.

مالپه‌ره‌كه‌ ئاماژەى بەوەش کردوە، كه‌ به‌رپرسانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه‌، كه‌ تائێستا توانیویانه‌ 6 منداڵ له‌و 12 منداڵه‌ رزگاربكه‌ن و له‌گه‌ڵ رزگاركردنیشیان له‌ڕێگه‌ی كۆپته‌ری فریاكه‌وتنه‌وه‌ گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێری وردى پزیشكى دان.

هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا تیمه‌كانی فریاكه‌وتنى ئه‌و وولاته‌ سه‌رقاڵی رزگاركردنی منداڵه‌كانی ترن له‌ ژێر ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا و له‌ هه‌ڵمه‌تی رزگاكردنه‌كه‌دا چه‌ندین تیمی پسپۆڕ به‌شدارییان تیادا كردوه‌ و چه‌ندین ئامێری پێشكه‌وتوویان له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌كارهێناوه‌، له‌وانه‌ش ئامێری هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان و چه‌ندین ته‌كنه‌لۆجیای تر .