جێگری تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هێزه‌ ئێرانییه‌كان له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌

له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن

جێگری تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌ێنێ، هێزی سه‌ربازی ئێران له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی، حوسه‌ین ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، جێگری تایبه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاندوو: دوای شكستی داعش له‌ سووریا، ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌و وڵاته‌ هه‌ژموونی خۆی بسه‌پێنێت ده‌شڵێت: بۆ رێگریكردن له‌مه‌، هێزی سه‌ربازیی ئێران له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌ سووریا له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.