سەرۆك بارزانی لە تەندورستی ئەیاد عەللاوی دەپرسێتەوە

لای خۆیەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو هەواڵپرسینە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 7ـی 8ـی 2018 بەڕیز مسعود بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە تەندروستی بەڕێز ئەیاد عەللاوی جێگیری سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی پرسی.

دوای تێكچوونی باری تەندروستی جێگری سەرۆك كۆمار عێراق، سەرۆك بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لە تەندروستی ئەیاد عەللاوی پرسی و هیوای خواست. لای خۆیەوە بەڕێز ئەیاد عەللاوی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو هەواڵپرسینە لەبارەی تەندروستیانەوە.