درێژترین مانگ گیران له‌ هه‌ولێر رووده‌دات

ره‌نگی مانگ له‌ ماوه‌ی مانگ گیرانه‌كه‌دا خوێناوی ده‌بێت

به‌ پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (سه‌نده‌ی ئه‌ند ئێكسپرێس)ی به‌ریتانی درێژترین مانگ گیران له‌ جیهان رووده‌دات له‌ به‌رواری 27/28ی ته‌مووزی 2018 ، كه‌ ماوه‌ی مانگ گیرانه‌كه‌ به‌ ته‌واوی 103 خوله‌ك ده‌بێت؛ كه‌ ده‌كاته‌ یه‌ك كاتژمێر و 43 خووله‌ك ئه‌م مانگ گیرانه‌ش به‌ درێژترین مانگ گیران داده‌نرێت له‌ سه‌ده‌ی 21 دا .

ماڵپه‌ره‌ به‌ریتانییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ مانگ گیرانه‌كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌ كیشوه‌ری ئوسترالیا و ئاسیا و ئه‌وروپا و باشووری ئه‌مریكای باكوور و باشووری ئه‌مریكا و زه‌ریای هیندی ده‌بینرێت. 

زانایانی گه‌ردوونناسی ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ره‌نگی مانگ له‌ ماوه‌ی مانگ گیرانه‌كه‌دا خوێناوی ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانیش ئه‌گه‌ر ئاسمان ساماڵ بێت مانگ گیرانه‌كه‌ به‌ جوانی ده‌بینرێت.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ زانایانی گه‌ردوونناسی ناوی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ رووداوی مانگ گیرانه‌كه‌ی تێدا رووده‌دات به‌ سات و كاتی ناوخۆی ئه‌و شارانه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ له‌ ناویشیاندا هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر 8:14:47ی چركه‌ له‌ ئێواره‌ی رۆژی27ی ته‌مموزی 2018 رووده‌دات و ته‌واوی مانگ گیرانه‌كه‌ بۆ رۆژی دواتر كه‌ ده‌كاته‌ 28ى ته‌مموز له‌ كاتژمێر 2:28:38 چركه‌ كۆتايی دێت.

درێژترین مانگ گیران