ئه‌یاد عه‌لاوی گه‌ێنرایه‌ نه‌خۆشخانه‌

به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی

به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، ئه‌یاد عه‌لاوی ، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی گه‌ێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

 به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌ ئاژنسی سۆمه‌ر نیوزی راگه‌یاندووه‌: به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، ئه‌یاد عه‌لاوی ، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، گه‌ێنراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له‌ ناوچه‌ی خه‌زڕای به‌غدای پایته‌خت.

ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ ئێستادا پۆستی جێگری  سه‌رۆك كۆماری عێراقی هه‌یه‌ و ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ 73 ساڵ

ئاماده‌كردنی: رزگار