ژاپۆن : 39 كەس بەهۆی باوبۆرانەوە شوێنبزرن

حكومەتی ژاپۆن حالەتی لە ناكاوی لە 7 پارێزگا راگەیاند

كەناڵی NHK ژاپۆنی بلاویكردەوە كە بەهۆی ئەو باوبۆرانەی كە ناوەڕاست و باشووری رۆژئاوای ژاپۆنی گرتۆتەوە 8 كەس گیانیان لە دەستداوەو 39ی دیكە شوێنبزرن .

یەكێك لە قوربانیان كرێكارێكی پارێزگای هیۆگۆ بووە لە كاتی خاوێنكردنەوەی مەنهۆڵەكان گیانی لە دەستداوە .ئافرەتێكیش لە پارێزگای ئۆسۆكا لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی كە ئاو بروویەتی لە كەنار رووبارێك تەرمەكەی دۆزرایەوە .

لە هۆرۆشیما بەهۆی رووچوونی زەوی لە ژێر پاشماوەی رووخانی خانوێك دوو كەسی دیكە دۆزرانەوە . لە هەمان پارێزگا لە لای مەنهۆڵێك نزیك پردێك تەرمی كەسێكی دیكە دۆزرایەوە . لە پارێزگای شیگا پیاوێك نەیتوانی كۆنترۆڵی خۆی بكات و ئاو بردی و دواتر تەرمەكەی لە لایەن كارمەندانی فریاكەوتن دۆزرایەوە .

تا ئێستاش 39 كەس نەتوانراوە بدۆزرێنەوە و شوێنبزرن . دوێنێ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری رۆژئاوا لە ژاپۆن دووچاری باران بارینێكی بە خور بوون و ناچار حكومەتی ژاپۆن حالەتی لە ناكاوی لە 7 پارێزگا راگەیاند

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی