حكومه‌تی سوریا كۆنتڕۆڵی خاڵێكی سنووریی نێوان خۆی و ئورده‌نی كه‌وته‌ ژێرده‌ست

هاتنی سه‌ربازانی روسیا بۆناو ئه‌م شاره‌ به‌بێ هیچ پێكدادانێك روویداوه‌

چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری به‌شار ئه‌سه‌د رایانگه‌یان له‌ دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازیی روسیا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن، هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا وێڕای روسیای هاوپه‌یمانیان دوای سێ ساڵ پێیان خسته‌ شاری سنووریی " نوسیه‌ب " كه‌ له‌ نزیك سنووری ئورده‌نه‌.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگه‌یاند كه‌ رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌ڵگری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی روسیا و هه‌روه‌ها پاسه‌وانانی سنوریی حكومه‌تی سوریا گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵی سنووریی نوسه‌یبی باشووری سوریا.

ئه‌م شاره‌ سنوورییه‌ كه‌ سێ ساڵ به‌ر له‌ ئێستا كه‌وته‌ ده‌ست لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا یه‌كێك له‌ شاده‌ماره‌كانی ئابووریی حكومه‌تی سوریا هه‌ژمار ده‌كرێت.

به‌ وته‌ی رامی عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری توڕی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا، هاتنی سه‌ربازانی روسیا بۆناو ئه‌م شاره‌ به‌بێ هیچ پێكدادانێك روویداوه‌.

دوو له‌ وته‌بێژانی لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری به‌شار ئه‌سه‌د رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ راده‌ستكردنی شاری نوسه‌یب یه‌كێك له‌ داواكارییه‌كانی  حكومه‌تی سوریا بووه‌ كه‌ روسیا له‌ دانوستانه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سوریا خستوویه‌ته‌ڕوو.

حوسێن ئه‌بازه‌ید كه‌ یه‌كێكی دیكه‌ له‌ وته‌بێژانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریایه‌ ئێواره‌ی هه‌ینی وتی: دانووستانه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام به‌شێكی زۆری خاڵه‌كانی رێككه‌وتنمان خراونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی