به‌دزیش ده‌رچوو

نه‌یتوانی هیچ وه‌ڵامێك بداته‌وه‌

 

پیاوێك له‌كه‌نار ده‌ریا پاڵ كه‌وتبوو بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش سه‌یری جوانی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریای ده‌كرد له‌ناكاو منداڵێكی بینی له‌ناو ده‌ریاكه‌ خه‌ریك بوو بخنكێت كابرا هه‌رچه‌ند مه‌له‌شی نه‌ده‌زانی به‌ڵام خۆی پێ نه‌گیرا خۆی فڕێ دا ناو ئاوه‌كه‌و پاش ماندوبوونێكی زۆر توانی بگاته‌ منداڵه‌كه‌وهه‌رچۆنێك بێت توانی ڕزگاری بكات مناڵه‌كه‌ بگه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارامی پیاوه‌كه‌ وزۆر دڵخۆش بوو كه‌توانی كه‌سێك له‌مردنێكی حه‌تمی ڕزگار بكات ئیتر مناڵه‌كه‌ له‌خۆشیان ڕای كردوو چوو بۆ لای كه‌س و كاری .

پاش چه‌ند خوله‌كێك پیاوه‌كه‌ بینی وا منداڵه‌كه‌و دایكی به‌ئاراسته‌ی ئه‌و دێن ووتی دیاره‌ دایكی هێناوه‌ سوپاسم بكه‌ن.

كاتێك گه‌یشتنه‌ لای پیاوه‌كه‌ دایكی منداڵه‌كه‌ ووتی تۆ كوڕه‌كه‌ی منت له‌خنكان رزگار كرد ؟ئه‌ویش به‌خۆشحالی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه‌ ووتی به‌ڵێ!!!

دایكه‌كه‌ ووتی ئه‌ی كوا ئه‌و كاتژمێره‌ی له‌ده‌ستی منداڵه‌كه‌م بوو؟كابرای چاكه‌كه‌ر تووشی شۆك بوو نه‌یتوانی هیچ وه‌ڵامێك بداته‌وه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسی بكات به‌دزیشی له‌قه‌له‌م دا .

ئا/مامۆستا ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی